٢ ئەسیری داگیرکەر رادەستی خاچی سوور کران

لە ئەنجامی ٧مین ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر ٢ ئەسیری داگیرکەر رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
ئەمڕۆ لە ئەنجامی مەراسیمێک لە کەرتی غەززە ٢ ئەسیری داگیرکەری سەهیۆنی لە لایەن کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
٧مین ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ لە ئەنجامی مەراسیمێک لە شاری رەفەحی کەرتی غەززە ٢ ئەسیری داگیرکەری سەهیۆنی لە لایەن کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
ئەسیرەکان لە کاتی مەراسیمەکە سوپاسگوزاریان لە کەتائیبی قەسام کرد.
بڕیارە ئەمڕۆ بە کۆی گشتی ٦ ئەسیری داگیرکەر ئازاد بکرێن و لە بەرامبەردا رژێمی داگیرکەر ٦٠٢ ئەسیری فەلەستینی ئازاد بکات.
هەروەها لە کاتی مەراسیمەکە ژمارەیەکی زۆر موجاهید ئامادە بوون کە مووشەکەکانی یاسین ١٠٥ و قەناس لە دەستیاندا بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."