مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرنی حزب الله ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت

مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین ئەمڕۆ لە بەیروت بەڕێوە دەچێت.
مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین ئەمڕۆ لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوە دەچێت. پێش لە مەراسیمەکە لە بەیروتی پایتەخت رێنماییەکانی ئەمنی جێبەجێ کران و لە سەر شەقامەکان وێنەکانی شەهیدەکان دانرا.
زیاتر لە ٥ هەزار هێزی بەرخۆدانی حزب الله بەشداری لە مەراسیمەکە دەکەن و جگە لە دەیان هەزار هاوڵاتی ژمارەیەکی زۆر کەس لە ئێران، عێراق و وڵاتانی دیکە بەشداری لە مەراسیمەکە دەکەن.
مەراسیمی بەخاک سەپاردنی شەهید سەید هاشم سەفیودین سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی حزب الله لە ٢٤ی شوبات لە شاری دەیر کانون نەهر لە باشووری لوبنان بەڕێوە دەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژی سەهیۆنییەکانەوە هاتە ئاراوە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.