ساڵی نوێی خوێندن لە غەززە سەرەڕای ئاستەنگییەکان دەست پێدەکات

وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژی سەهیۆنییەکانەوە هاتە ئاراوە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە دەستەبەرکردنی مافی خوێندن بۆ سەرجەم قوتابیان کراوەتەوە لە ڕێگەی قوتابخانەکانی ئێستا و قوتابخانە نۆژەن کراوەکان هەروەها خاڵەکانی خوێندنی بەدیل کە لە ناوچە جیاجیاکان دامەزراون بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بینای قوتابخانەکان.
وەزارەتەکە رایگەیاند، سەرەڕای بارودۆخە سەختەکە، ئەو خوێندکارانەی ناتوانن بچنە قوتابخانە، لە رێگەی پلاتفۆرمی تیمەکان و قوتابخانەی ژیرانەوە هەلی خوێندنی دووریان بۆ دابین دەکرێت.
وەزارەتەکە داوای لە مامۆستایان و قوتابیان و دایکان و باوکان کرد کە یەکگرتوویی و یەکڕیزی بن بەمەبەستی سەرخستنی ساڵی خوێندن، وەزارەت جەختی لە گرنگی دابینکردنی شوێن بۆ قوتابیان لەو پۆلانە کردەوە کە خێزانە ئاوارەکان تێیدا دەمێننەوە، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی بەپەلە بۆ شوێنی خوێندن.
هەروەها وەزارەتەکە داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروەردە لە غەززە، فشار بخەنە سەر داگیرکەران بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی کەرەستەی ئاوەدانکردنەوە و کەلوپەلی نووسین و کەلوپەلی قوتابخانەکان بدەن، هەروەها دڵنیابن لە کارکردنی ئاسایی پرۆسەی پەروەردە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.