لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان ٢ کەس شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەی جینتا لە باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی جینتای لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، سوپای داگیرکەر لە هەنێک شوێنی بۆمبی رۆناکی بەکار هێناوە و بەهۆیەوە لە ناوچەی ئەلما شەعب ئاگر دەرکەوتووە.
هەروەها فڕۆکەکانی داگیرکەر لە هەنێک ناوچەی لوبنان گەشتی ئیستیفزازیان ئەنجام داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
نەسوح سەڤینیک ئەندامی شورای ناوەندی هودا پار لەبارەی ئەو کەسانەی دژایەتی وۆرشۆکی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" دەکەن کە لایەن هودا پار لە دیاربەکر رێکخرا وتی، "لایەنە خراپکارەکانی کە نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بێت هەن و بوونیان دەبێت.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دوێنێ شەو هێرشی کردبوو سەر سوریا.
لە ئەمریکا کەیسی دادگاییکردنی ئەو کەسەی منداڵێکی ٦ ساڵەی فەلەستینی کوشتبوو و دایکەکەیی بریندار کردبوو دادگاییکردنەکەی دەستی پێکرد.