حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا

حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دوێنێ شەو هێرشی کردبوو سەر سوریا.
حەماس لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، "بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر خانەکانی سوریا، جووڵانەوەی زەوینی بۆ سەر گوندەواری دەرعا و قونەیترا و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری دیمەشق دەکەین."
حەماس ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێڵکردنی ئاشکرای سەروەری سوریا و فشاری دژی وڵاتانی عەرەبییە و دواتر هاتووە، "داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەین لە بەرامبەر ئەم زیادبوونی تاوانە سەهیۆنیانەدا بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێ بێنن و هەڵوێستی جددی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی حکومەتی داگیرکەری فاشیستی بگرنەبەر و لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر دەوڵەتان و گەلانی ناوچەکە بوەستنەوە.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ئەم هێرشە مەحکووم بکەن و سەرکردەکانی رژێمی داگیرکەر وەک تاوانباری جەنگ کە چەندین جار یاسا نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن دادگایی بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
نەسوح سەڤینیک ئەندامی شورای ناوەندی هودا پار لەبارەی ئەو کەسانەی دژایەتی وۆرشۆکی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" دەکەن کە لایەن هودا پار لە دیاربەکر رێکخرا وتی، "لایەنە خراپکارەکانی کە نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بێت هەن و بوونیان دەبێت.