ئەندامی شورای ناوەندی هودا پار: لایەنە خراپکارەکان کە نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بێت هەموو کاتێک بوونیان دەبێت

نەسوح سەڤینیک ئەندامی شورای ناوەندی هودا پار لەبارەی ئەو کەسانەی دژایەتی وۆرشۆکی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" دەکەن کە لایەن هودا پار لە دیاربەکر رێکخرا وتی، "لایەنە خراپکارەکانی کە نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بێت هەن و بوونیان دەبێت.
هودا پار لە ١٥-١٦ی شوبات لە دیاربەکر وۆرکشۆپێک بەناوی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" رێکخستبوو و ئەم وۆرکشۆپەکە بوبوو هۆی ناڕەزایەتی هەنێک لایەن.
نەسوح سەڤینیک ئەندامی شورای ناوەندی هودا پار سەبارەت سەبارەت بە وۆرکشۆپەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
سەڤینیک ئاماژەی بەوە کرد، وۆرکشۆپەکە لەبارەی مێژوویی و کۆمەڵناسی زۆر گرنگە و پێشنیارەکانی گرنگ و راستەقینەی پێشکەش کردووە.
"پێشنیارەکانی راستەقینەمان بۆ چارەسەری پێشکەش کرد"
سەڤینیک وتی، "وۆرکشۆپەکەی هەفتەی رابردوو وەک هودا پار رێکمانخست بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی گرنگ بەڕێوەچوو. بەڕاستی وۆرکشۆپێک بوو بە لەبەرچاوگرترنی لایەنەکانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و تەواوی راستییەکان ئەنجام درا. تیروانینەکانی زۆر گرنگ پێشکەش کران. بۆ ئەم کێشەیەی زیاتر لە سەدەیەکە بەردەوامە چارەسەرییەکانی زۆر گرنگ و مەنتیقی پێشکەش کران. دواتر وەک راگەیەندراوێکی کۆتایی ئەمەمان بڵاو کرد."
سەڤینیک لە بەردەوامی وتی، "ئێمە دەمانەوێت ئەم پرسە بە گشتی چارەسەر بێت. بەو پێیەی دەمانزانی ئەم پرسە بە چارەسەری ڕێژەیی چارەسەر نابێت، ئەو چارەسەرانەی پێشنیارمان کرد، واقیعی بوون. ئێمە ڕێبازێکی بنەڕەتی و چارەسەرئاڕاستەمان گرتەبەر و بەو ئاراستەیە کارمان کرد. بێگومان لەوانەیە ئەنجامێک هەبووبێت کە هەندێک گروپ پێیان خۆش نەبووبێت. بەڵام دەبینین ئەم کێشەیە کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە بەردەوامە، بە چارەسەری کاتی نامێنێت. بۆیە ئەو چارەسەرانەی پێشکەشی دەکەین لەڕادەبەدەر واقیعین و پێویستە هەمووان پشتگیری و بەشداری ئەم پێشنیارانە بکەن. هیوادارین ئەنجامی وۆرکشۆپەکەمان سوودی بۆ میللەتەکەمان و وڵاتەکەمان و هەموو ناوچەکەمان هەبێت."
"هندێک لایەن هەن نایانەوێت ئەم پرسە چارەسەر بکرێت"
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، هەنێک لایەن هەن کە نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بێت و بەهۆی ئەم جۆرە هەوڵانە ناڕاحەت دەبن و دواتر وتی، "ئێمە بە شێوەیەکی ئاسایی پێشوازی لە بوونی بەرتەکەکانی جیاواز دەکەین. چونکە دەزانین لەم وڵاتە هندێک لایەن هەن کە نایانەوێت ئەم پرسە چارەسەر بێت و سەد ساڵە کار بۆ ئەم بابەتە دەکەن. دەزانین کە قۆناغە هەموو کاتێک بەردەوام دەبێت. بەڵام ئێمە پێمان وایە لەمەودوا نەک ئەم گروپە پیسانە بەڵکو هەموو کەسێکی خاوەن عەقڵی ساغ پێویستە لەسەر بنەمای دادپەروەری و تێگەیشتنێکی واقیعیانە بۆ چارەسەر مامەڵە بکات. پێویستە لەسەر بنەمای دادپەروەری و زەمینەی دروست چارەسەرێک بەرهەم بهێنرێت. وۆرکشۆپەکەمان بۆ ئەمەیە. بەڵام سروشتییە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر گروپێک هەبوون کە بەهۆی ئەم پرۆسەیەوە تێکچوون؛ ئەمڕۆش ڕوودەدەن و سبەینێش بەردەوام دەبن. بەڵام نابێت کەس باوەڕ بەو سیاسەت و لێکتێگەیشتنە پیسانەی کە لەسەر بنبەستێک دروستکراون، بدات. ئێمە لەم خاڵەدا بەشداری خۆمان دەکەین. هەمیشە لە لای ڕاستی و دادپەروەری و ڕاستگۆیی دەبین. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵی هەموو توانامان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دوای مردنی منداڵێک بەناوی سیلا عەبدولقادر بەهۆی شەپۆلی سەرمای توندەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.