ساڵیادی کۆمەڵکوژیی خۆجەلی لە ئازەربایجان

یادی کۆمەڵکوژی ٦١٣ کەس کرا لە ٢٦ی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ لە شاری خۆجەلی لە هەرێمی قەرەباغی وڵاتی ئازەربایجان بە دەستی ئەرمەنستان کوژران.
لە ٢٦ی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ چەتەی یەکینەکانی کۆماری ئەرمەنستان هێرشیان کردە سەر شاری خۆجەلی لە هەرێمی 'قەرەباغی سەر' لە وڵاتی ئازەربایجان و ٦١٣ کەس لە هاوڵاتایانی ئازەربایجان بە شێوەیەکی وەحشیانە کوشتن کە ١٠٦یان ئافرەت، ٦٣یان منداڵ و ٧٠یان پیرەمێرد بوون. هەروەها ١٥٠ کەسیش بە دیلی وەرگرتن کە لەو کاتەدا تا ئێستا سەرئەنجامیان دیار نییە.
دوای ئەو هێرشی وەحشیانە بۆ سەر مەدنیەکان ئەنجام درا لە سەدا ٢٠ی خاکی ئازەربایجان کەوتە ژێر داگیرکەریی ئەرمەنستان و زیاتر لە ملیۆنێک لە هاوڵاتیانی ئازەربایجان لە خاکیان بوون و پەنابەر بوون.
کەسانێک لە شاری خۆجالی دەژیان هاوڵاتیانی ئازەربایجان بوون و مسوڵمانەکانی ئازاک بوون. کۆمەڵکوژیە بە ئامانجی بۆش کردنی هەرێمی قەرەباغ ئەنجام درا.
دوای تێ پەڕینی ٢٨ ساڵ بە سەر ئەو کۆمەڵکوژیە، چەند وڵاتێکی وەکو ئیندۆنیزیا و کۆماری چیک و مەکسیک و کۆلۆمبیا و پاکستان ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەنجام درا وەکو جینۆساید قبول کرد؛ بەڵام لەگەڵ ئەوانە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەبەرامبەر ئەو شتە بێ دەنگ بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دوای مردنی منداڵێک بەناوی سیلا عەبدولقادر بەهۆی شەپۆلی سەرمای توندەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.