لە سوودانی باشوور فڕۆکەیەک تێکشکا: ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور رووی دا.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەکە بەرەو جوبای پایتەخت دەچوو و دوای ماوەیەکی کورت لە بەرزبوون کەوتە خوارەوە.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا تەنها کەسێک بە زیندوویی رزگار بووە.
وەزارەتی راگەیاندنی وڵات راگەیاند، لێپرسینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە.
لە سوودانی باشوور بەهۆی نەبوونی ژێرخانی گونجان بۆ ئەمیەتی گەشتی ئاسمانی و زۆر جار بەهۆی کەشوهەوای ناگونجان و هەڵگرتنی زیاتر لە ئاستی فڕۆکەکە ئەم جۆرە رووداوانە رووی دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دوای مردنی منداڵێک بەناوی سیلا عەبدولقادر بەهۆی شەپۆلی سەرمای توندەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.