رووداوی بەلەمێک لە چین: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەس بێسەروشوێن بوون

بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە ناوچەی هونان لە ناوەڕاستی چین، بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی هەڵگرتنەوەی نەوتی پاشماوە پێکدادان.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا ١٤ کەس نەدۆزراونەتەوە.
دەسەڵاتدارانی دەوڵەت رایانگەیاند کە هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن بەبێ پچڕان بەردەوامن.
رووداوەکە لە رووباری یوانشوی لە شارۆچکەی چینگلانگ لە شاری هوایوا روویداوە و ١٩ کەسی ناو بەلەمەکە کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە.
راگەیەندرا کە بارودۆخی ئەو ٣ کەسە رزگارکراوە جێگیرە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دوای مردنی منداڵێک بەناوی سیلا عەبدولقادر بەهۆی شەپۆلی سەرمای توندەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.