نزیکەی ٩٠ هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی عیشا و تەراویحیان ئەنجام دا

دایرەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس راگەیاند، نزیکەی ٩٠ هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی عیشا و تەراویحیان ئەنجام دا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیی بەردەوامە لە رێگریکردن لە چوونەوەی فەلەستینییەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا.
بەڵام لەگەڵ تەواوی رێگرییەکان، سەدان هەزار فەلەستینی چوونەتە مزگەوتی ئەقسا و لەوێ نوێژی عیشا و تەراویحیان ئەنجام داوە.
دایرەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس راگەیاند، نزیکەی ٩٠ هەزار کەس لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا نوێژی عیشا و تەراویحیان ئەنجام دا کە بەشێکی گەورەیان خەلکی قودس و خاکەکانی داگیرکراوی ١٩٤٨ بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە هەزاران هاوڵاتی کەناری ڕۆژئاوا کرد کە بۆ نوێژی عیشا بچنە مزگەوتی ئەقسا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆکرانیا مەرج و چاکسازی پێویستی جێبەجێکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو سندوقە کە نزیکەی ٣.٥ ملیار یۆرۆیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٥٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٢ هەزار و ٤١ کەس.
بەهۆی کاریگەربوونی زریانی جود لە وڵاتی مۆزەمبیق ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
نارێندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بانگەشەی ئەوەی کرد کە هاوشێوەیی لە نێوان سیاسەتی "پێشینە ئەمریکا"ی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕێبازی "پێشینە هیندستان"ی خۆی هەیە.