گۆتێرێس: ئێمە شاهیدی ئازاری بەرگە نەگیراوین لە غەززە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "ئێمە شاهیدی دۆخێک دەبین کە گەلی فەلەستین بە شێوەیەکی بەرگە نەگیراو ئازار دەچێژێت و سەدان کەس لە هێرشە ئاسمانییەکان دەمرن و هاوکارییە مرۆییەکان هێشتا رێگری لێدەکرێن."
گۆتێرێس لە بەیاننامەکەیدا وتی، "ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە هەموو هەوڵێک بدات بۆ گەیاندنی لایەنەکان بۆ رێککەوتن و فشار خستنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر سێ بابەتی سەرەکی.
گۆتێرێس ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەست و چوونە ژوورەوەی مرۆیی بێ بەربەست بۆ غەززە و ئازادکردنی بێ مەرجی زیندانییەکان دەگرێتەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە "نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نابێت".
گۆتێرێس وتی، "ئێمە شاهیدی دۆخێک دەبین کە گەلی فەلەستین بە شێوەیەکی بەرگە نەگیراو ئازار دەچێژێت و سەدان کەس لە هێرشە ئاسمانییەکان دەمرن و هاوکارییە مرۆییەکان هێشتا رێگرییان لێدەکرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بەرفراوانیان بۆسەر غەززە دەستپێکرد و شەڕی کۆمەڵکوژییان دەستپێکردەوە.
لەم هێرشانەدا لانیکەم ٤٠٤ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٥٦٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.