دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە کیشوەری ئەفریقا

دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە وڵاتی بوروندی هاوکاری پاکێجی خواردن بە سەر سەدان خانەوادە دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی وڵاتی بوروندی کیشوەری ئەفریقا.
دەزگاکە هاوکاری پاکێجی خواردن بە سەر سەدان خانەوادە دابەش کرد. لە کاتی دابەشکردندا گرنگی بە خانەوادەکانی یەتیم، پیرەکان و کەمئەندامەکان درا.
نظام الدین ئایگان ئەندامی خۆبەخشی دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "ئێمە وەک یەتیم ئەلی ئەوروپا بۆ پشتگری و هاوکاری لە مەزلوومەکان لە بوروندین. زەکات، هاوکاری مانگی رەمەزان و هاوکارییەکانی دیکەی کە بە ئێمە درابوو دابەشمان کرد. ئەگەر نەسیب بێت ئەمڕۆ هاوکاری خواردن بە سەر ٣٥٠ خانەوادە دابەش دەکەین کە ئەمەش بەشی خواردنی ٢ هەفتەی خانەوادەیەک دەکات. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا هاوکاری بە سەر هەزاران خانەوادە دابەش دەکەین."
دەزگای خێرخوازی یەتیمە ئەلی ئەوروپا نەک تەنها لە مانگی رەمەزاندا بەلکو لە ١٢ مانگی ساڵدا بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.