ئێران ئیدانەی هێرشی رژێمی داگیرکەر سەر سوریا دەکات

ئێران بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سوریا کرد.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکی نووسراودا ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر مەدەنییەکانی و ژێرخانی سوریا.
بەقایی جەختی لەوە کرد کە دەبێت تاکپارچەیی و سەروەری سوریا بپارێزرێت و بانگێشتی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە تایبەت وڵاتانی ناوچەکە کرد کە رێنماییەکانی کاریگەر بگرنەبەر.
هەروەها جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە دژی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر و بۆ رێگریکردن لە جینۆسایدەکەی فەلەستین هەنگاوی پێویست بهاوێژرێت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوێنێ هێرشی کردبوو سەر سوریا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر مەدەنی گیانیان لەدەستدابوو و ژێرخانی بەرگری سوریا کرابوو ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.