رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر جیبالیا و خان یونس: ١٤ شەهید

فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر خانووی خانەوادەی مانوون لە ناوچەی جورنی شاری جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
داگیرکەران هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە ناوچەی مەواسی لە شاری خان یونس ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان ئافرەت بوو.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر قەزای عەباسان لە ڕۆژهەڵاتی خان بۆ سەر زەویێکی کشتوکاڵ ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر چەند هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی شوجاعیە لە شاری غەززە ئەنجام دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر بینای شارەوانی دەیر بەلاح ٣ کەس شەهید بوون.