داگیرکەران لە غەززە قوتابخانەیەکیان بۆردومان کرد: دەیان کەس شەهید و بریندار بوون

هێزەکانی داگیرکەر قوتابخانەی دارالارقم لە گەڕەکی توفاحی غەززەیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ٣٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە بە ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین راگەیاند، لە کاتی هێرشەکە قوتابخانەی دارالارقم کراوە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.
تیمەکانی فڕیاگوزاری تەرمی ٢٩ کەسیان لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکەدا دەرێنران و زیاتر لە ١٠٠ کەسیان بە برینداری رزگار کرد.
بە پێی زانیارییەکان، لە قوتابخانەکە ئاوارەکانی فەلەستینی دەمان و بە ٣ مووشەک لە لایەن هێزەکانی داگیرکەر کراوە ئامانج و ژمارەی شەهیدەکان گەشتووە ٣١ کەس.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران بەڵام لە نەخۆشخانەکە قەڵەباڵغیێکی زۆر هەیە و بەهۆی رێگرییەکانی رژێمی داگیرکەر لە نەخۆشخانە کێشەی کەمیی ئامێرەکانی پزیشکی هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.