هاوکاری بە پەنابەرانی سوری لە لوبنان کەم بوو

بەرنامەی خۆراکی جیهانی راگەیاند، بەهۆی کەمیی پشتگری دارایی هاوکاری بە پەنابەرانی سوری لە لوبنان لە سەدا ٤٠ کەمی کردووە.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە بەهۆی کەمیی پشتگری دارایی هاوکاری بە پەنابەرانی سوری لە لوبنان لە سەدا ٤٠ کەمی کردووە. ئەم رەوشەش بووە هۆکار کە هاوکاری تەنها بۆ ٨٣٠ هەزار و ٥٠٠ کەس بکرێت. رێکخراوەکە باسی لەوە کرد کە هۆکاری سەرەکی ئەم رەوشە راگرتنی پشتگری دارایی لە لایەن ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکایە.
بە پێی تۆماڕەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی ٨٠٠ هەزار پەنابەری سوری لە لوبنان هەن. بەڵام بە پێی حکومەتی لوبنان ئەم ژمارەیە ١.٥ ملیۆنی تێدەپەڕێنێت. پەنابەران رووبەرووی خەتەری زیادبوونی فشار لە لوبنان و هەڕەشەی دیپۆرتبوونەوە دەبن. بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی پەنابەران ڕۆژ بە ڕۆژ دژوارتر دەبێت.
یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتگری لە سەقامگیری ئابووری کۆمەڵایەتی لوبنان پاکێجێکی ١ ملیار یوڕۆیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٤-٢٠٢٧ راگەیاند. دەستنیشان دەکرێت کە ئەم هاوکارییان لە سەرەتا بۆ بوارەکانی پەروەردەیی، تەندروستی، ئابووری و ئاسایش بەکار دەهێنرێت.
بەڵام لەگەڵ ئەم دۆخە بەرنامەی خۆراکی جیهانی بەهۆی کەمی پشتگری دارایی ناچار مایەوە هاوکارییەکان کەم بکاتەوە و هۆشداری دایەوە ئەگەر پشتگری دارایی بەردەوام بێت لە کەمبوونەوە تاوەکو حوزەیرانی ٢٠٢٥ خەتەری راگرتنی هاوکارییەکان هەیە.
دۆخی پەنابەرانی سووری لە لوبنان وەک قەیرانێکی مرۆیی گەورە دیارە کە سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. چارەسەرکردنی بۆشاییەکانی دارایی و دڵنیابوون لە بەردەوامیی یارمەتییەکان زۆر گرنگە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی پەنابەران و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.