٧٤مین ڕۆژی هێرشەکان بۆ سەر جەنین: ٣٦ شەهید، ٢١ هەزار پەنابەر

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧٤مین ڕۆژدا بەردەوامە لە هێرش سەر شار و کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. تا ئێستا ٣٦ کەس شەهید بوون و ٢١ هەزار کەسیش ئاوارە بوونەتە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، جەمیل حوسەین هیردان تەمەن ٤٢ ساڵ بە تەقەی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە شەقامی نەسرەی جەنین شەهید بوو. هیردان بە برینداری لە لایەن داگیرکەران دەستبەسەر کرا و لە کاتی گواستنەوەی بۆ بنکەی سەربازی جەلمەی جەنین گیانی لەدەست دا. تەرمی شەهیدەکە ڕادەستی تیمەکانی مانگی سوور کرا.
لە کاتژمێرەکانی بەیانی کە هێرشەکان توندتر بوون، هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکەکانی مەراح و ڕۆژهەڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی شاری جەنین. دوای پشکنینی چەند ماڵێک، گەنجێکی فەلەستینی دەستبەسەر کرا. جگە لەوەش عەبدوڕەحمان ئەبو رەعب لە نزیک بنکەی سەربازی جەلمە بەهۆی تەقەی سەربازەکانەوە قاچی بریندار بوو و دەستبەسەر کرا.
رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی و زرێپۆشی زیاتر بۆ جەنین و کەمپی پەنابەران و هاوکات لە دەوروبەری بنکەی پۆلیسی جەلمە مەشقی سەربازی ئەنجام دەدات. لە کاتێکدا ٦٠٠ خانوو ڕووخێنراون، نزیکەی ٣ هەزار خانوو ئیتر ناتوانرێن بەکاربهێنرێن.
قەیرانی مرۆیی کە ٢١ هەزار ئاوارەی بەخۆیەوە بینیوە، تادێت قووڵتر دەبێتەوە. لە کاتێکدا رژێمی سەهیۆنی ڕێگری لە گەڕانەوەیان دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە ٧٤ ڕۆژە بەردەوامە ٣٦ کەس شەهید بوونەتە و دۆخەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو زیاتر لە ١٦ هەزار و ٤٠٠ کەسی دەستبەسەر کردووە.
تورکیا لەگەڵ شاندێکی تێکنیکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئازەربایجان دیدارێک لەبارەی "نەبوونی ململانێ لە سوریا" ئەنجام دایەوە. تورکیا بە رژێمی داگیرکەر رێگە نەدایەوە بۆ چوونەوە بە باکو ئاسمانی تورکیای بەکار بهێنێت.
لە شاری نیویۆرکی وڵاتی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێک کەوتە ناو رووباری هودسۆن و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١٠ ساڵ ئەسیرێکی فەلەستینی بەناوی ئەحمەد مەناسرەی ئازاد کرد. مەناسرە لەو قۆناغەدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەروونی بوو.