سەرۆک کۆماری ئێران یاریدەدەرەکەی بەهۆی گەشتەکەی بۆ ئانتارکتیکا لە ئەرکەکەی دوور دەخات

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاردەدەرەکەی شەهرام دەبیری بەهۆی گەشتە لوکسەکەی بۆ ئانتارکتیکا لە ئەرکەکەی دوور خست.
لە قۆناغێکدا کە قەیرانی ئابووری لە ئێران هەیە شەهرام دەبیری یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران گەشتێکی لوکس بە دەرفەتەکانی شەخسی خۆی بۆ کیشوەری بەستەڵەکی ئانتارکتیکا ئەنجام دایەوە و ئەم گەشتە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران گەشتەی دەبیری وەک هۆکار نیشان دایەوە و دەبیری لە ئەرکەکەی دوورخست.
سەرۆکایەتی کۆماری ئێران راگەیاند، "بەڕێز دکتۆر دەبیری، دوای پێداچوونەوە بە هەواڵەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە لە سەردەمی نەورۆزدا لە گەشتێکی کات بەسەربردن بوویت بۆ ئەنتارکتیکا. لە حکومەتێکدا کە شانازی بە پشتبەستن بە خوای گەورە دەکات و لە دۆخێکدا کە هێشتا فشارە ئابوورییەکان لەسەر خەڵک زۆرن و بێبەشەکان لە وڵاتی ئێمەدا زۆرن، گەشتە گرانبەهاکانی کات بەسەربردن لەلایەن بەرپرسانی فەرمی تەنانەت لەسەر حیسابی شەخسیش بێت، بەرگری لێناکرێت و ڕەوا نییە، و لەگەڵ ئاستی ژیانی سادەی بەرپرساندا ناگونجێت.
دۆستایەتی و هاوکاری و خزمەتە بەنرخەکانی ئێوە لە جێگری پەرلەمانی حکومەتی ١٤دا ڕێگریمان لێناکەن لە یەکەمایەتیدان بە پابەندبوون بە ڕاستگۆیی و دادپەروەری و ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکمان دابوو. بۆیە بەداخەوە بۆ بەردەوامیدان لە هاوکاریکردنتان لەگەڵ ئێوە لە حکومەتی ١٤."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی نێجیریا لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
عبدالملک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری بەیروت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
رووسیا بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستاندا نا. بەم هەنگاوە رووسیا بووە یەکەم وڵات کە بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامیدا نا.