رژێمی داگیرکەر ٢٠ هەزار چەک بە سەر چەتەکانی جووڵەکە دابەش دەکات

حکومەتی ترامپ پێدانی ٢٠ هەزار چەک بە رژێمی سەهیۆنی پەسەند دەکات. ئەم چەکانە بە تایبەت بە سەر جووڵەکەکانی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا دابەش دەکرێن.
حکومەتی ئەمریکای داگیرکەر فڕۆشتنی ٢٠ هەزار چەکی هێرشی بەرهەمی ئەمریکای بە رژێمی داگیرکەر پەسەند کرد کە پێشتر لە سەردەمی حکومەتی بایدن راگیرابوو. حکومەتی بایدن بەهۆی ئەگەری بەکارهێنانی چەکەکان لە لایەن چەتەکانی جووڵەکە فڕۆشتنی چەکەکانی راگرتبوو. بەڵام حکومەتی ترامپ فڕۆشتنی چەکەکانی پەسەند کردبوو و وەک کڕیار "پۆلیسی نیشتیمانی ئیسرائیل"ی دەستنیشان کردبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک بۆ کۆنگرێس باسی لەوە کردبوو، لەگەڵ ئەوەی گومان هەیە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی چەتەکان بەکار بهێنرێت بەڵام فڕۆشتنەکە پەسەند کراوە.
حکومەتی ترامپ لە قۆناغێکدا کە توندوتیژی چەتەکانی جووڵەکە لە کەرتی ڕۆژئاوا زیاد بووە پەسەند دەکات. هەوڵ دەدرێت بەم فڕۆشتنە کاریگەری سەربازی و سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکە زیاد بکرێت.
ترامپ دوای دەستبەکار بوون گەماڕۆکانی سەر چەتەکانی جووڵەکە هەڵگرت و چەند ملیار دۆلار چەکی بە رژێمی سەهیۆنی فڕۆشت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.