داگیرکەران ١٠ ئەسیری غەززەیی ئازاد دەکەن

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ١٠ ئەسیری خەلکی کەرتی غەززەی ئازاد کرد.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی فەلەستینی وەفا، هێزەکانی داگیرکەر ١٠ ئەسیری غەززەیی ئازاد کرد و ئەسیرەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە شاری دەیر بەلاح.
دەستنیشانی کرا، بەشێکی گەورەی ئەسیرە ئازادکراوەکان کەسانێکی بەساڵچوو بوون و شوێنی ئەشکەنجە لە سەر جەستەیانە.
بە پێی راگەیەندراوی دامەزراوی کاروباری ئەسیرەکان، زیاتر لە ٢ هەزار ئەسیری کەرتی غەززە لە زیندانەکانی داگیرکەراندا بەندکراون.
داگیرکەران دوای شەڕی جینۆساید هەزاران ئەسیری غەززەییان دەستبەسەر کرد و سەرئەنجامی سەدان ئەسیر نازانرێت.
ئازادکراوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەسیرەکان تووشی ئەشکەنجەکانی زۆر وەحشی دەبن.
رژێمی داگیرکەر لە ١٨ی ئادار دووبارە دەستی بە هێرش سەر غەززە کرد و لەو ڕۆژەوە زیاتر لە ١٤٨٠ کەس شەهید بوونەتە و ژمارەی شەهیدەکان بە کۆی گشتی ٥٠ هەزاری تێپەڕاندووە و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.