هودا پار بانگێشتی پشتگری لە بانگەوازی "هەینیی تەکبیر" دەکات

حوسێن ئیمیر بەرپرسی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار بانگێشتی پشتگری لە بانگەوازی "هەینیی تەکبیر" لە لایەن یەکێتی زانایانی فەلەستین کرد.
حوسێن ئیمیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار و بەرپرسی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار سەبارەت بە بانگەوازی یەکێتی زانایانی فەلەستین بۆ "هەینیی تەکبیر" لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "سڵاو لە بەرخۆدانی غەززە و سەبڕەکەیان دەکەین و ئیدانەی سەهیۆنییەکان و پشتیوانەکانی دەکەین."
هەروەها وتی، "جارێکی دیکە بۆ نیشاندانەوەی پشتیوانیمان لە بەرخۆدان بانگێشتی هەموو کەس دەکەین ڕۆژی هەینی ١١ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە مەیدانەکان، شەقامەکان، لە سەر بانی خانووکان تەکبیر بڵێن."
یەکێتی زانایانی فەلەستین بانگێشتی هەموو مسوڵمانەکان کردبوو ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە هەر شوێنێک بن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە تەکبیر بڵێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.