لە نێجیریا بەهۆی هەوکردنی پەردەی مێشک ١٥١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی هەوکردنی پەردەی مێشک تاوەکو ئێستا ١٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە وڵاتی نێجیریا لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا ١٥١ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی وڵات نەخۆشیەکە لە کۆی ٣٦ پارێزگای وڵات لە ٢٣یان بڵاو بووە و نزیکەی نیوەی قوربانییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ گیانیان لەدەستداوە.
نەخۆشیەکە لە وڵاتی نێجیریا کە یەکێک لە قەڵەباڵغترین وڵاتانی ئەفریقا گەشتووە ئاستێکی مەترسیدار.
هەروەها زۆرترین کاریگەری نەخۆشیەکە لە پارێزگاکانی باکووری وڵات هەیە و رێخکراوی تەندروستی جیهانی نەخۆشیەکەی وەک هەڕەشەێکی جدیی وەسف کردووە.
بەرپرسانی وڵات باسیان لەوە کرد، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە گرنگیان بە پشکنینەکان داوە و چالاکییەکانی ئاگادارکردنی هاوڵاتیان بەڕێوەدەبەن.
هەروەها هۆشداری درا کە ئەگەر کەسێک تووشی تای زۆر، سەرئێشە یان نیشانەکانی دیکەی نەخۆشیەکە بێت سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی بکات.
هەوکردنی پەردەی مێشک نەخۆشییەکە بەهۆی هەوکردنی ئەو پەردەیانەی (پەردەی مێشک)ی دەوروبەری مێشک و بڕبڕەی پشتەوە دروست دەبێت.
هەوکردنی پەردەی مێشک؛ لەوانەیە بەهۆی هەوکردنی بەکتریا، ڤایرۆسی، قارچکی یان مشەخۆرەوە گەشە بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.