سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەشتە تورکیا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا، به سه‌ردانێک گه‌ییشته تورکیا.
هه‌ر لە میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆده‌بێته‌وه، هەروەها له په‌راوێزی کۆڕبه‌نده‌که‌دا، لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان له کۆڕبه‌نده‌که‌دا به‌شدارن که تا ١٣ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت. تیایدا دەربارەی پرسە هەنووکەییەکانی جیهان، کێشە و ئاڵۆزییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان گفتوگۆ دەکەن و بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.