كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی دیاری كرد

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دیاری كرد.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، "لە رۆژی ١٥ـی ئەم مانگەوە دەرگای تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانی و کانیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە و رۆژی ٤ی ئایاری داهاتوو كۆتایی دێت."
رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەفەرمی رۆژی ١١/١١/٢٠٢٥ـی دیاری كرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.