سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شوجاعیە: ٤ شەهید و ژمارەیەکی زۆریش بریندار

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی غەززە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی کرایە ئامانج. لەو هێرشەدا ٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە هێرشە ئاسمانییەکەی سەر شەقامی نەزار لە شوجاعیە، ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هەر لەو ناوچەیە یەکینەکانی تۆپخانەکانی رژێمی سەهیۆنیش ماڵەکانیان کردە ئامانج و بەو هۆیەوە فەلەستینییەکی دیکە شەهید بوو.
ئەم هێرشانە ئاگری گەورەیان لێکەوتەوە، بەتایبەتی لە دەوروبەری شەقامی مینتار لە ڕۆژهەڵاتی شوجاعیەدا.
هەروەها فڕۆکەکانی رژێمی سەهیۆنی ماڵێکی سەر بە بنەماڵەی جومعەیان لە باکووری غەززە بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون و داگیرکەران فەرمانی نوێی چۆڵکردنی خەڵکی ناوچەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس دەرکرد.
بارودۆخی مرۆیی لە غەززە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و هێرشەکان بەردەوام لە زیادبووندایە.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی رژێمی سەهیۆنی و ئەو جینۆسایدەی کە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامی دەدرێت، هەنگاو بنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.