چین لە سەدا ١٢٥ی باج بە سەر کاڵاکانی ئەمریکی دەسپێنێت

چین لە سەدا ١٢٥ی باج بە سەر کاڵاکانی ئەمریکی دەسپێنێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بڕیارەکەی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی باج لەسەر کاڵا چینییەکان بۆ لە سەدا ١٤٥.
وەزارەتی دارایی چین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەپاندنی باجی بەرزی نائاسایی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر چیندا، بەشێوەیەکی جددی ڕێساکانی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئابووری و یاسا بنەڕەتییە ئابوورییەکان و عەقڵی ساغ پێشێل دەکات.
نوێنەرایەتی چین لە رێکخراوی بازرگانی جیهانی رایگەیاندووە کە سکاڵای زیاتریان لە دەزگای بازرگانی تۆمارکردووە لەسەر باجەکانی ئەمریکا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "لە ١٠ی نیساندا ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکاری دەرکرد و زیادکردنی زیاتری بەناو 'باجی بەرامبەر' لەسەر بەرهەمە چینییەکان راگەیاند. چین سکاڵای لە رێکخراوی بازرگانی جیهانی تۆمارکردووە دژی دوایین ڕێوشوێنی گومرگی لە لایەن ئەمریکاوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.