رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر دەیر بەلاح: ٣ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر بینای شارەوانی دەیر بەلاح ٣ کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی نیوەڕۆژ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بینای باڵەخانەی شارەوانی دەیر بەلاح ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی دەوروبەر.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس شەهید و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسیش بریندار بوونەتە. هێشتا هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.
هەروەها بەهۆی هێرشەکان بەشێکی گەورەی غەززە ڕوخاوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.