ئەبو عوبەیدە: شوێنی مانەوەی ئەسیرەکان راستەخۆ بۆردومان کرا

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند کە شوێنی مانەوەی ئەسیرەکان بۆردومان کراوە.
ئەبو عوبەیدە وتی، "دوای بۆردومانی راستەخۆ بۆ سەر شوێنی مانەوەی گروپەی سەرباز ئەدن ئەلێکساندری بە دیل گرتووە رادەگینین کە پەیوەندیمان لەگەڵیان پچڕاوە. ئێستا هەوڵ دەدەین پەیوەندی لەگەڵیان دروست بکەین.
پێمان وایە سوپای داگیرکەر بۆ بەردەوامبوون لە شەڕی جینۆساید لە دژی گەلەکەمان هەوڵ دەدات بۆ خۆی رزگارکردن لە فشاری ئەسیرە دووڕەگەزەکان ئەوان بە شێوەی لە ئەنقەسد لەناو ببات."
دوای راگەیەندراوەکە کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆیێکی ئەسیرەکانیان بڵاو کردەوە کە تێدا ئەسیرەکان هۆشداری دەدەن ئەگەری هەیە بە زیندوویی نەگەڕێنەوە لای خانەوادەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.