کۆمیساری گشتی ئونروا لازارینی: منداڵانی غەززە بەهۆی برسێتی دەمرن

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ناسراو بە ئونروا رایگەیاند کە منداڵان لە غەززە "بە برسێتی دەمرن" کە رژێمی سەهیۆنی نزیکەی دوو مانگە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان کردووە.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە منداڵان لە غەززە دەستیان بە مردن کردووە لە برسێتی.
لازارینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وتی، "منداڵان لە غەززە لە برسێتیدان، حکومەتی ئیسرائیل لە ٢ی ئازارەوە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خۆراکی سەرەتایی و یارمەتییە مرۆییەکان دەکات بۆ ناو غەززە، ئەمەش سیاسەتێکی برسێتییە کە دەستی مرۆڤ دروستی کردووە و بۆ مەبەستی سیاسی پەیڕەو دەکرێت."
لازارینی بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی خەریکە دەچێتە ناو مانگی دووهەمی گەمارۆی خۆیەوە، رایگەیاند کە سەرەڕای هەموو بانگەوازەکان، هێشتا هاتنە ناوەوەی یارمەتییەکان ڕێگەپێدراو نییە و داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بێ وەڵام ماونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی رایگەیاند کە کۆگای خۆراک لە غەززە بە تەواوی کەم بووەتەوە و چێشتخانەکانی فریاگوزاری مەترسیی داخستنیان لەسەرە بەم زووانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٦٣٩ کەس.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی و بزووتنەوەکانی ئیسلامی سوودان و جەزائیر کۆبوویەوە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند، بنکەی ئاسمانی نەڤاتیم لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کراوە ئامانج. سەریع جەختی لەوە کرد، تا کاتێک هێرشەکان بەردەوام بێت ئۆپڕاسیۆنەکانیش بەردەوام دەبن.