لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ئێران ١٩٥ کەس بریندار بوون

لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لانیکەم ١٩٥ کەس بریندار بوون.
تەقینەوەکە لە بەشی بەرهەمەکانی گوگردی لە بەندەری شەهید رەجائی شەهر لە شاری بەندەر عەباس لە کەناری کەنداوی فارس لە باشووری ئێران رووی دا. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لانیکەم ١٩٥ کەس بریندار بوون.
دوای تەقینەوەکە لە ناوچەکە دووکەڵێکی گەورە بەرز بوویەوە. ژمارەیەکی زۆر تیمی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کران. بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکان.
بەرپرسانی وڵات باسیان لەوە کرد، سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێکردووە و تەواوی ئۆپڕاسیۆنەکان لە ناوچەکە راگیراون.
بەهۆی رووداوەکە زیان بە دەوروبەر گەشتووە و زانیارییەکانی وردتر دواتر لە لایەن بەرپرسان بڵاو دەکرێنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خزمەتگوزاری تەندروستی بەپەلەی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباس ٥١٦ کەس بریندار بوون.
شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بۆ دانوستانی فراوان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی ئەسیر گەشتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
قەناسبەدەستانی قەسامی لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکیان لە دژی داگیرکەران ئەنجام دایەوە.