ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی ئێران گەشتە ٥١٦ کەس

خزمەتگوزاری تەندروستی بەپەلەی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباس ٥١٦ کەس بریندار بوون.
بابەک یەکتاپەرەست وتەبێژی دەزگای خزمەتگوزاری تەندروستی بەپەلەی ئێران راگەیاند، "تاوەکو ئێستا ١٠ ئەمبۆلانس و پاسێکی فڕیاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراون."
لە بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباسی پارێزگای هورمزگانی وڵاتی ئێران تەقینەوەیەکی گەورە رووی دا. دوای تەقینەوەکە تاوەکو ئێستا ٥١٦ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ناوبراو باسی لەوە کرد، فڕیاگوزاری شاری شیرازیش لە حالەتی ئامادەباشدایە بۆ ئەگەری گواستنەوەی بریندارەکان بە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بۆ دانوستانی فراوان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی ئەسیر گەشتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
قەناسبەدەستانی قەسامی لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکیان لە دژی داگیرکەران ئەنجام دایەوە.
لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لانیکەم ١٩٥ کەس بریندار بوون.