لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەر ٤٧ کەس شەهید بوون

هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شارەکانی خان یونس و غەززە بەردەوام لە زیادبووندایە. لە دوێنێوە تا ئێستا ٤٧ فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکان شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان گەڕەکی ئەلتوفاحی لە ڕۆژهەڵاتی غەززە کردە ئامانج. لەم هێرشەدا ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر شارۆچکەی عەباسان ئەلکەبیرە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، فەلەستینییەکی دیکە شەهید بوو.
لە ئاکامی هێرشێک بۆ سەر ماڵێک لە ناوەڕاستی غەززە، ٧ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی ئاوارەکان لە ڕۆژاوای خان یونس، دوو کەسی دیکە شەهید بوون و ژمارێکی زۆریش بریندار بوون. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شیفا فەلەستین گواستراونەتەوە.
لە بۆردومانەکەدا کە گەڕەکی زەیتون کردبووە ئامانج، ٣ فەلەستینی شەهید بوون و ٣ فەلەستینی دیکەش لە هێرشی سەر ماڵێک لە گەڕەکی توفە شەهید بوون.
پێنج فەلەستینی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژران.
خێوەتێک کە فەلەستینییە ئاوارەکانی تێدا دەمێننەوە لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس بۆردومان کرا. لەو هێرشەدا ٨ فەلەستینی شەهید بوون کە ٣یان منداڵ و ئافرەت بوون.
هەروەها باس لەوە کرا، لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە و خان یونس لە هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوەندێکی کۆچبەرانی ئەفریقایی لە شاری سەعدەی وڵاتی یەمەن و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥٨ کەس شەهید بوون و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کێڵگە خەنەبەرەکانی لە شاری بەدەخشان وێران کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەندەرەکەی ئێران ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٣١٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٧٩٢ کەس.