لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەر ٤٧ کەس شەهید بوون

هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شارەکانی خان یونس و غەززە بەردەوام لە زیادبووندایە. لە دوێنێوە تا ئێستا ٤٧ فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکان شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان گەڕەکی ئەلتوفاحی لە ڕۆژهەڵاتی غەززە کردە ئامانج. لەم هێرشەدا ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر شارۆچکەی عەباسان ئەلکەبیرە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، فەلەستینییەکی دیکە شەهید بوو.
لە ئاکامی هێرشێک بۆ سەر ماڵێک لە ناوەڕاستی غەززە، ٧ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی ئاوارەکان لە ڕۆژاوای خان یونس، دوو کەسی دیکە شەهید بوون و ژمارێکی زۆریش بریندار بوون. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شیفا فەلەستین گواستراونەتەوە.
لە بۆردومانەکەدا کە گەڕەکی زەیتون کردبووە ئامانج، ٣ فەلەستینی شەهید بوون و ٣ فەلەستینی دیکەش لە هێرشی سەر ماڵێک لە گەڕەکی توفە شەهید بوون.
پێنج فەلەستینی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژران.
خێوەتێک کە فەلەستینییە ئاوارەکانی تێدا دەمێننەوە لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس بۆردومان کرا. لەو هێرشەدا ٨ فەلەستینی شەهید بوون کە ٣یان منداڵ و ئافرەت بوون.
هەروەها باس لەوە کرا، لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە و خان یونس لە هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر سەنعای پایتەخت ٨ کەس شەهید بوون.
بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە وڵات بۆ ماوەی ڕۆژێک ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.