انصارالله: لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا ٨ کەس شەهید بوون

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر سەنعای پایتەخت ٨ کەس شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی تەلەڤیزیۆنی ئەلمەسیرە سەر بە بزووتنەوەی انصارالله، هەنێک لە قوربانییەکان منداڵن و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکە بۆ سەر ناوچەی سوقبان لە شارۆچکەی بەنی حارس لە سەنعای پایتەخت ئەنجام درا کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە لە ژێر کۆنترۆلی بزووتنەوەی انصارالله-دایە.
ئەمریکای داگیرکەر ٦ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی حەرف سەفیان لە پارێزگای عەمران و ٢ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دوو ناوچەی شارۆچکەی سوفیان ئەنجام دایەوە.
ئەمریکای داگیرکەر لە ١٥ی ئادار بۆ پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەر دەستی بە هێرش سەر یەمەن کرد.
بزووتنەوەی انصارالله جەخت لەوە دەکات کە تا کاتێک گەماڕۆ و هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی داگیرکەران لە دەریاکان و خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە وڵات بۆ ماوەی ڕۆژێک ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شارەکانی خان یونس و غەززە بەردەوام لە زیادبووندایە. لە دوێنێوە تا ئێستا ٤٧ فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکان شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.