سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر لوبنان

سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ئەنجام دایەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکی حەدەس لە باشووری بەیرووت ئەنجام دایەوە.
ئەڤیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای داگیرکەر لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئیدعای کرد کە بنکەیەکی حزب الله لە گەڕەکی حەدەس کراوە ئامانج و پێش هێرشەکە هۆشداری چۆڵکردنی ناوچەکەی دابوو.
هێرشەکە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان ئەنجام درا.
سوپای داگیرکەر لە ٢٨ی ئادار ئیدعای کردبوو لە باشووری لوبنانەوە مووشەک ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کراوە و چەند هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان و بەیرووت پایتەختی لوبنان ئەنجام دابوو.
پاول مارکوس وەزیری راگەیاندنی لوبنان راگەیاند کە لە ٢٧ تشرینی دووەمەوە سوپای داگیرکەر ٢ هەزار و ٧٤٠ جار ئاگربەست پێشێلک کردووە و لەم قۆناغەدا ١٧٠ لوبنانی گیانیان لەدەستداوە و ٤٨٥ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر سەنعای پایتەخت ٨ کەس شەهید بوون.
بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە وڵات بۆ ماوەی ڕۆژێک ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شارەکانی خان یونس و غەززە بەردەوام لە زیادبووندایە. لە دوێنێوە تا ئێستا ٤٧ فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکان شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.