رژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا ٥ خانووی ڕوخاند

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قەزای ئیزنەی کەرتی ڕؤژئاوا بە بوڵدۆزەکان ٥ خانووی فەلەستینییەکانی ڕوخاند.
دوو لەو خانووە وێرانبووانە هی برایانی ئاید و خەلیل نەعیم ئەلجەیایەن کە میوانداری خێزانێکی هەشت کەسییان کردووە. ئەم بینا ٢ نهۆمییە بە ڕووبەری ٣٠٠ مەتر چوارگۆشە بە تەواوی وێران بوو. جگە لەوەش ٢ خانووی دیکە کە هەریەکەیان ١٥٠ مەتر چوارگۆشەیە، هی برایان محەمەد و ئوسامە یوسف ئەلجەیاوی بوون. لە کاتی ڕووخاندنی خانووەکەشدا، خانوویەکی سەر بە نیدال ئەلجیاوای کە هێشتا بیناسازییەکەی تەواو نەبووە، کراوەتە ئامانج.
شایەتحاڵی بە ناوی فوئاد ئەلجیاوای بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەلەستینی وەفای راگەیاندووە، هێزە داگیرکەرەکان بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە خانووەکانیان بە بولدۆزەر ڕووخاندووە.
لە لایەکی دیکەوە، داگیرکەران ئامانجیان دەستبەسەرداگرتنی زەوییە لە ڕێگەی ڕووخاندنی موڵک و ماڵی فەلەستینییەکان لە بەناو "ناوچەی سی" بە بیانووی بیناسازی بێ مۆڵەت و فراوانکردنی نیشتەجێبوونی سەهیۆنییەکان.
بەپێی داتاکانی کۆمیتەی بەرخۆدانی زەوی و نیشتەجێبوونی فەلەستین، تەنها لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥دا داگیرکەران ٨٧ پێکهاتەیان ڕووخاند. لەوانە ٣٩ خانووی داگیرکراو و ٦ خانووی چۆڵ، ٢٦ پێکهاتەی کشتوکاڵی و بینای بازرگانی جۆراوجۆر.
زۆرترین وێرانکاری لە ناوچەکانی نابلوس، تولکەرم، قودس و سەلفیت ڕوویدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوەندێکی کۆچبەرانی ئەفریقایی لە شاری سەعدەی وڵاتی یەمەن و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥٨ کەس شەهید بوون و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کێڵگە خەنەبەرەکانی لە شاری بەدەخشان وێران کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەندەرەکەی ئێران ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٣١٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٧٩٢ کەس.