رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: ٩ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی غەززە ٩ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، فڕۆکەکانی جەنگی سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گەڕەکی شێخ رضوان لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی خانەوادەی خەلیل ئەبو زەینە لە کەمپی پەنابەرانی بورەیج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ٧ کەس شەهید بوون.
داگیرکەران هەروەها بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر زەوییەکان لە ڕۆژهەڵاتی بەیت لاهیا و گەڕەکەکانی زەیتوون و تورکمان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە.
هێرشێکی دیکە بە هەلیکۆپتێر بۆ سەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکی شێخ نەسڕ لە خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ئافرەت و یەکێک کۆرپە بوو. لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر گەڕەکی شوهەدا دایکێک لەگەڵ دوو منداڵەکەی بریندار بوون.
فڕۆکەکانی داگیرکەران خانوویێک لە گەڕەکی مەنارا لە باشووری خان یونسی بۆرمبباران کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٨ کەس شەهید بوون و ٩ کەسیش لە ئەنجامی هێرشەکانی بەیانی شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس کۆبوویەوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئامانجەکانی گرنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری حەیفای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کرا ئامانج.
رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن راگەیاند، گەماڕۆی کە رژێمی داگیرکەر ٢ مانگە بە سەر غەززە سەپاندووە بە ئاشکرا نیشان دەدات کە لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات و بانگێشتی کرد کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆ بهێنێت.
لە کەنارئاوەکانی شیلی و ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا و پێدەچێت لە ماوەی ٢ کاتژمێردا تسونامی بگاتە ناوچەکە.