یەمەن: بە مووشەکی بالیستیک بنکەی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی کرا ئامانج

یەمەن بۆ وڵامدانەوە بە جینۆسایدی داگیرکەران لە غەززە بنکەی ئاسمانی "رامان داوید" لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین بە مووشەکی بالیستیکی کردە ئامانج.
هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند، بۆ پشتیوانی لە گەلی مەزلوومی غەززە و بەرخۆدانەکەی بنکەی ئاسمانی رامات داوید لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەیفا لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین بە مووشەکی بالیستیکی "فەلەستین-٢" کرا ئامانج و سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی نەیتوانی رێگری لە مووشەکەکە بکات و ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "هێزەکانی سوپای یەمەن سڵاو لە موجاهیدە خۆڕاگرە قارەمانەکانی غەززە دەکات کە لە ژێر گەماڕۆ و هێرشەکاندا خۆڕاگری دەکەن و رادەگینین کە بە تەواوی دەرفەتەکانمان هاوشانیان وەستاوین. تا کاتی کۆتایی هاتنی هێرشەکان و گەماڕۆ بەردەوام دەبین لە ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتیوانی."
لە کۆتاییدا پەیامەکەدا هاتووە، "خودا بۆمان بەسە، جوانترین وەکیلە؛ هەر بژی یەمەنی ئازاد و سەربەخۆ، سەرکەوتن بۆ یەمەن و هەموو منداڵە ئازادەکانی ئوممەت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس کۆبوویەوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئامانجەکانی گرنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری حەیفای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کرا ئامانج.
رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن راگەیاند، گەماڕۆی کە رژێمی داگیرکەر ٢ مانگە بە سەر غەززە سەپاندووە بە ئاشکرا نیشان دەدات کە لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات و بانگێشتی کرد کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆ بهێنێت.
لە کەنارئاوەکانی شیلی و ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا و پێدەچێت لە ماوەی ٢ کاتژمێردا تسونامی بگاتە ناوچەکە.