لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە نابلوس گەنجێک شەهید بوو

هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شار باشووری شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێک شەهید بوون.
عەمید ئەحمەد بەڕێوبەری ناوەندی فڕیاگوزاری و ئەمبۆلانسی نابلوس سەر بە مانگی سوور راگەیاند، لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران بۆ سەر قەزای بەیتا لە ناوچەی سەدر گەنجێکی ٢٩ ساڵەی فەلەستینی لە سنگیوە بە سەختی بریندار بوو و گواسترایەوە نەخۆشخانە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، گەنجە فەلەستینییەکە تەمەن ٢٩ ساڵە کە بە سەختی بریندار بوبوو شەهید بوو.
سەرچاوەکانی فەلەستینی باس لەوە دەکەن، لە قەزای بەیتا شەڕ بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی مەغازی لە ناوەڕاستی غەززە بەجارێکدا ٢١ سەرباز و ئەفسەری داگیرکەری کوشت. ئەمە وەک توندترین گورز کە لە سەهیۆنییەکان دراوە تۆماڕ کرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر خانوو و خێمەی فەلەسیتنییەکان لە شاری خان یونس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٩ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.