رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن: ئیسرائیل لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات

رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن راگەیاند، گەماڕۆی کە رژێمی داگیرکەر ٢ مانگە بە سەر غەززە سەپاندووە بە ئاشکرا نیشان دەدات کە لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات و بانگێشتی کرد کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆ بهێنێت.
رێکخراوەکە لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە تەنها پێشێلکردنی مافی مرۆڤ نییە و هەروەها تاوانی جەنگییە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "گەماڕۆیەی بە سەر کەناری غەززە سەپێندراوە بەشێکە لە سزادانەوەی نایاسایی بە کۆمەڵ و چالاکیی جینۆساید."
رێکخراوەکە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر بە رێگریکردنی سیستەماتیک لە گەشتنی غەززە بە خزمەتەکانی تەندروستی، خۆراک، ئاو و سووتەمەنی، برسێتی وەک جۆرەیەکی شەڕ بەکار دەهێنێت. دەستنیشان کرا کە رژێمی داگیرکەر بە ئاشکرا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا "گەمارۆیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە" کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا سەپێنراوە، بە بەڵگەی نوێ کە مەبەستی ڕژێمی سەهیۆنی بۆ لەناوبردنی جەماوەری خەڵکی غەززە بەڵگە کردووە، وەسف کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گورزێکی گەورە لە ئەمریکای داگیرکەر کەوت کە بەردەوامە لە هێرشەکانی لە دەریای سوور. لە ئەنجامی بەرخۆدانی انصارالله لە ماوەی هەفتەیەدا دووەم فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە جۆرەی ئێف/ئەی-١٨ لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ترومان تێکشکا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٦٥٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٨٩٧ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس شەهید بوونی ئەندازیاری فەرماندەی قەسامی خالید ئەحمەد ئەلئەحمەد (ئەبو ئیبراهیم)ی راگەیاند کە لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ نوێژی بەیانی لە شاری سەیدای لوبنان لە هێرشێکی سەهیۆنیدا شەهید بوو.
ژمارەی شەهیدانی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی ئەلبورەیج و دوو قوتابخانەی شاری غەززە لە شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ ٤٩ کەس بەرزبووەتەوە کە زۆرینەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچوون.