انصارالله لە گردبوونەوەی ملیۆنی راگەیاند کە شاری حەیفای کردووە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئامانجەکانی گرنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری حەیفای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کرا ئامانج.
فەریق جەنەراڵ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی انصارالله لە گردبوونەوە ملیۆنییەکەی گەلی یەمەن کە بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆیان بۆ غەززە و فەلەستین رێکخرابوو، سەبارەت بەو ئۆپڕاسیۆنەی کە دژی رژێمی داگیرکەر ئەنجامیان دا، زانیاریی دا.
سەریع وتی، "یەکە مووشەکییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامانجێکی گرنگی دوژمنی ئیسرائیلیان لە ناوچەی حەیفای داگیرکراو بە مووشەکێکی بالیستیکی هایفێرسۆنیک کردە ئامانج. ئەمە دووەم ئۆپڕاسیۆن بوو کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەنجام درا. سوپاس بۆ خوا مووشەکەکە سەرکەوتووانە گەیشتە ئامانجەکەی و ملیۆنان دانیشتووی داگیرکەر ناچاربوون بەرەو پەناگە هەڵبێن."
سەریع داوای لە هەموو گەلی عەرەب و ئیسلامی کرد کە بەرپرسیارێتی ئایینی و ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین جێبەجێ بکەن و هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی شەڕی جینۆساید لە هەموو وڵاتێک و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە، جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپڕاسیۆنەکان دژی رژێمی داگیرکەر و کەشتییە ئەمریکییەکان بەردەوام دەبن تا گەمارۆی غەززە هەڵدەگیرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە پلانی نیشتەجێبوونی نوێ لە ناوچەی E1 لە قودسی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو پەسەند دەکەن و "بە شێوەیەکی کاریگەر دەوڵەتی فەلەستین لەناو دەبەن". سمۆتریچ وتی، "بەم شێوەیە ملیۆنێک دانیشتوو دەهێنین."
گورزێکی گەورە لە ئەمریکای داگیرکەر کەوت کە بەردەوامە لە هێرشەکانی لە دەریای سوور. لە ئەنجامی بەرخۆدانی انصارالله لە ماوەی هەفتەیەدا دووەم فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە جۆرەی ئێف/ئەی-١٨ لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ترومان تێکشکا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٦٥٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٨٩٧ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس شەهید بوونی ئەندازیاری فەرماندەی قەسامی خالید ئەحمەد ئەلئەحمەد (ئەبو ئیبراهیم)ی راگەیاند کە لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ نوێژی بەیانی لە شاری سەیدای لوبنان لە هێرشێکی سەهیۆنیدا شەهید بوو.