سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ٩٧ ڕۆژە تولکەرمیان گەماڕۆ داوە: هەزاران خانەوادە کۆچیان کرد و سەدان خانوو ڕوخێنران

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩٧ ڕۆژە شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم و نور شەمسی لە کەناری ڕۆژئاوا گەماڕۆ داوە و گەلی ناوچەکە لە ژێر فشارەکان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
داگیرکەران بە زرێپۆشەکان ناوچەکەیان گەماڕۆ داوە و هێرش دەکەنە سەر خانوو و دوکانەکان و کەلوپەڵی ناو خانووکان تاڵان دەکات و گەلەکەی ئەشکەنجە دەدات.
لە کاتەکانی شەو لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە هاتوچۆی سەربازی بەردەوام دەبێت. هەروەها کەمپەکانی نور شەمس و تولکەرم گەماڕۆ دراوە و بەربەست لە سەر رێگاکانی ناوچەکە دانراوە. زۆر جار هێرش دەکرێتە سەر خانووکان و دەڕوخرێنرێن و گەلی ناوچەکە ناچاری چۆڵکردن دەکرێن.
چەند ڕۆژ پێشتر داگیرکەران گوایە رێگەیاندا کە فەلەستینییەکان بچنە خانووکانیان و بەڵام دووبارە تەقەیان کردە سەر مەدەنییەکان و دەیان کەسیان دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون. هەروەها ٢ کەس لە دەستبەسەرکراوەکان ڕۆژنامەنووس بوون.
شەوی پێنجشەممە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە کەمپەکانی تولکەرم و نور شەمس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٠٦ خانوویان ڕوخاندووە کە ٥٨یان لە کەمپی تولکەرم و ٤٨یان لە کەمپی نور شەمس بوو.
بەهۆی گەماڕۆکەی ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس ناچار ماون کۆچ بکەن. بە کۆی گشتی ٣٩٦ خانوو بە گشتی و ٢ هەزار و ٥٧٣ خانوو بەشێکیان ڕوخێنراوە.
بەهۆی هێرشەکان تاوەکو ئێستا ١٣ فەلەستینی شەهید بوونەتە کە یەکێکیان منداڵ و ٢یان ئافرەت (یەکێکیان ئافرەتێکی دووگیان بوو) شەهید بوونەتە.
رژێمی داگیرکەر ژێرخانی کەمپەکان بە گشتی ڕوخاندووە و ژمارەیەکی زۆر خانوو و شوێنی کار و ئۆتۆمبێلەکانی سووتاندووە و تاڵان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا ٣٤ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا
بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.