بزووتنەوەی انصارالله فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراوی کردە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بەردەوامە لە مووشەکبارانکردنی رژێمی داگیرکەر بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و گەلی غەززە. بەهۆی ئۆپڕاسیۆن سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن گەشتە ئاسمانییەکان راگیران.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و گەلی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکی مووشەکی ئەنجام دایەوە.
سەرچاوەکانی یەمەن رایانگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دراوە.
کەناڵی ١٢ی میدیای داگیرکەر راگەیاند، بەهۆی هێزی باڵای مووشەکەکە تەقینەوەیەکی گەورە رووی داوە و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون.
دوای ئۆپڕاسیۆنەکە بەنی گانتز بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەر وتی، "دەبێت بە شێوەیەکی بەهێز وڵامی تاران بدەین."
رژێمی داگیرکەر راگەیاند کە بۆ ئەمنیەت گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە راگیراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند کە لە غەززەی کە ژێر گەماڕۆی سەهیۆنییەکانی داگیرکەردایە لە نەخۆشخانەکان تەنها بەشی ٣ ڕۆژ سووتەمەنی ماوە.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام بە شانازی باس لە ئۆپڕاسیۆنەکانی بەرخۆدانی یەمەن لە دژی رژێمی داگیرکەر کرد و وتی، "خودا لێدانەکانتان سەرکەوتوو بکات، جیهادەکەتەنا پیرۆز بکات، فیداکاریتان قبول بکات. ئێوە لە ئێمەن و ئێمە لە ئێوەین."
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە خێمەکانی ئاوارەکانی فەلەستینی لە شاری خان یونسی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ مەدەنی شەهید بوون.