وەزارەتی تەندروستی غەززە: لە نەخۆشخانەکان تەنها بۆ ٣ ڕۆژ سووتەمەنی ماوە

وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند کە لە غەززەی کە ژێر گەماڕۆی سەهیۆنییەکانی داگیرکەردایە لە نەخۆشخانەکان تەنها بەشی ٣ ڕۆژ سووتەمەنی ماوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە راگەیاند کە لە غەززەی کە ژێر گەماڕۆی سەهیۆنییەکانی داگیرکەردایە لە نەخۆشخانەکان تەنها بەشی ٣ ڕۆژ سووتەمەنی ماوە.
لە راگەیەندراوەکەی بە "هۆشداری بەپەلە" بڵاو کرایەوە راگەیەندرا کە داگیرکەران رێگری لە گەشتنی رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێدەوڵەتی دەکات کە بگەنە سووتەمەنی.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە بۆ بەردەوامبوونی خزمەتی تەندروستی پێویستی بە کارەبا هەیە و مۆڵیدنەکانیش بە سووتەمەنی کار دەکەن و هۆشداری درا کە ئەم رەوشە دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی تەندروستی.
وەزارەتەکە بانگیشتی موداخەلەی بەپەلەی نێودەوڵەتی کرد بۆ بەدەستهێنانی سووتەمەنی.
بە پێی راگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە غەززە قەیرانێکی نەبینراوی مرۆیی هەیە و ٢.٤ ملیۆن کەس پێویستییان بە هاوکاری هەیە و گەل رووبەرووی قەیرانی برسێتی، نەخۆشییەکان و شوێنی حەوانەوە بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.