بزووتنەوەی انصارالله فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراوی کردە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بەردەوامە لە مووشەکبارانکردنی رژێمی داگیرکەر بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و گەلی غەززە. بەهۆی ئۆپڕاسیۆن سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن گەشتە ئاسمانییەکان راگیران.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و گەلی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکی مووشەکی ئەنجام دایەوە.
سەرچاوەکانی یەمەن رایانگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دراوە.
کەناڵی ١٢ی میدیای داگیرکەر راگەیاند، بەهۆی هێزی باڵای مووشەکەکە تەقینەوەیەکی گەورە رووی داوە و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون.
دوای ئۆپڕاسیۆنەکە بەنی گانتز بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەر وتی، "دەبێت بە شێوەیەکی بەهێز وڵامی تاران بدەین."
رژێمی داگیرکەر راگەیاند کە بۆ ئەمنیەت گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە راگیراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.