دووبارە دامەزراندنەوەی "دەسەڵاتی جێبەجێکردن" لە غەززە

وەزارەتی ناوخۆی غەززە راگەیاند، بۆ پاراستنی بەرەی ناوخۆیی "دەسەڵاتی جێبەجێکردن" دووبارە پێکدەهێنرێت.
بە پێی هەواڵەکان، وەزارەتی ناوخۆیی کەناری غەززە راگەیاندووە کە لە غەززە دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان ڕێکخستووەتەوە، بە نمونە ئەو دەسەڵاتە جێبەجێکردنەی کە دوای ئەو ئاڵۆزی و بێ یاساییەی لە ساڵی ٢٠٠٨ رووی دا، دامەزراندووە.
هێزەکە توانیبوو رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکەکان بکات و ئاسایش لە سەرانسەری غەززە مسوگەڕ بکات.
دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نوێ لە ٥ هەزار ئەندام لە سەرجەم ڕێکخراوە ئەمنییەکان و پۆلیس پێکهاتووە، کە لە ژێر یەک سەقفدا یەکگرتوون بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆ و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری.
راگەیەندرا کە ئەو هێزە نوێیە دەستبەجێ دەستوەردان دەکات لە دژی ئەو باند و دزانەی داگیرکەر کە لەم دواییانەدا هەوڵیان داوە بە دزینی هەندێک کۆگای هاوکاری و هێرشکردنە سەر دوکان و کاڵای هاوڵاتیان ئاڵۆزی دروست بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێزە تازە دامەزراوە دەسەڵاتی ئەوەی پێدراوە کە هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی، لەوانە بەکارهێنانی هێزی زیادەڕۆیی و تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ باندە نافەرمانییەکان لە مەیدانەکەدا.
لە لایەکی دیکەوە جەخت لەوە کرایەوە کە ئەو هێزە نوێیە ئەم دەسەڵاتەی هەیە تەنانەت ئەگەر لە ئەنجامدا ببێت بە برینداربوون یان گیانلەدەستدانی زۆرێک لە باند و دزەکان کە بەیعەتیان بە داگیرکەران داوە و هاوبەشن لە پلانەکانیان لە کەرتی غەززە.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا حاڵەتی ئاژاوەگێڕی و تاڵانکاری زۆر لە کەرتی غەززە رووی داوە، لەو ناوچانەی کە گوایە هێزی داگیرکەر ئەرکی پاراستنیان پێسپێردراوە؛ لەم بۆنانەدا بەشێک لە چێشتخانەکان و ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوکاری کرانە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.