ئەبو عوبەیدە لەبارەی بەرخۆدانی یەمەن: خودا لێدانەکانتان سەرکەوتوو بکات؛ ئێوە لە ئێمەن و ئێمە لە ئێوەین

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام بە شانازی باس لە ئۆپڕاسیۆنەکانی بەرخۆدانی یەمەن لە دژی رژێمی داگیرکەر کرد و وتی، "خودا لێدانەکانتان سەرکەوتوو بکات، جیهادەکەتەنا پیرۆز بکات، فیداکاریتان قبول بکات. ئێوە لە ئێمەن و ئێمە لە ئێوەین."
ئەبو عوبەیدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیەندراوێک لەبارەی ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە.
ئەبو عوبەیدە وتی، "شانازی و شەرەف بۆ یەمەن، بۆ یەمەن کە برای فەلەستینە! بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی لە دژی بەهێزترینی زاڵمەکان؛ لەگەڵ ئەوەی تووشی هێرش دەبێت بەڵام سەری نزم ناکات و تێکناچێت.
هێرشەکانی بۆ سەر دڵی قەوارەی سەهیۆنی زیاد دەکات، گەشەپێدراوترین سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی لە دوای خۆی دەهێڵێت و راستەخۆ لە ئامانجەکەی دەدات.
خودا لێدانەکانتان سەرکەوتوو بکات، جیهادەکەتەنا پیرۆز بکات، فیداکاریتان قبول بکات. ئێوە لە ئێمەن و ئێمە لە ئێوەین."
بزووتنەوەی انصارالله ئەمڕۆ راگەیاندبوو کە ئۆپڕاسیۆنێکی مووشەکیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام داوە.
ڕۆژنامەکانی داگیرکەران باسیان لەوە کردبوو کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ٨ کەس بریندار بوونەتە و خەندەقێک بە قوڵایی ٢٥ مەتر دروست بووە.
هەروەها رادیۆی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی THAADـی ئەمریکا و سسیتەمی ئارۆوی رژێمی داگیرکەر هەوڵی داوە رێگری لە مووشەکەکە بکات بەڵام نەیتوانیوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.