ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٤٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٢٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.