یەتیم ئەلی ئەوروپا دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربان کرد

رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا ئەمساڵ لە جەژنی قورباندا چالاکی سەربڕینی قوربانی لە ٣٠ وڵات بەڕێوە دەبات.
سەردار شیشمان یاریدەدەری سەرۆکی گشتی رێکخراوی یەتیم ئەلی ئەوروپا سەبارەت بە چالاکییەکان بۆ جەژنی قوربان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ١٢ مانگی ساڵدا چالاکییەکانی جۆراجۆری خێرخوازی بەڕێوە دەبن.
شیشمان ئاماژەی بەوە کرد کە لە چالاکییەکانیان گرنگی بە یەتیمەکان دەدەن و لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان وەک تورکیا، ئەفغانستان، یەمەن، بەنگلادیش و چەندین وڵاتی دیکەی ئاسیا هاوکاری بە سەر سەدان یەتیم دابەش دەکەن.
"نەک تەنها جەژنی قوربان بەلکو لە تەواوی ساڵدا پڕۆژەی هاوکاریمان هەیە"
شیشمان ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی ئەفریقا و ئاسیا چەندین بەرهەمی بەردەوامیان هەیە وەک مزگەوت، بیری ئاو، هاوکارییەکانی جڵوبەرگی زستانە، نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو و چەندین هاوکاری دیکە.
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد تیمەکانی تایبەتیان ئامادە کردووە بۆ جەژنی قوربان لە چەندین وڵاتی جیهان و وتی، "ئەم تیمانە دوای پشکنینی پزیشکی ئاژەڵان، بە شێوەیەکی گونجانی ئیسلام ئاژەڵەکان بۆ جەژن سەردەبڕن. گرتەڤیدیۆی سەربڕینی قوربانییەکان تۆماڕ دەکرێن و بۆ خێرخوازەکان دەنێردرێن."
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە نرخی هەر ئاژەڵێک بۆ وڵاتانی ئەفریقا ١٠٠ یوڕۆ، بۆ وڵاتانی ئاسیا، یەمەن و ئەفغانستان ١٥٠ یوڕۆ و بۆ تورکیا ٣٧٥ یوڕۆ دەبێت.
شیشمان ئاماژەی بەوە کرد لە رێگەی پەیوەندی کردن لەگەڵ ناوەندی گشتی رێکخراوەکە، نوێنەرایەتییەکان، هەژمارەی بانکی و کەناڵەکانی ئۆنلاین دەتوانن وەکالەت بە رێکخراوەکە بدرێت.
ناوبراو سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بە رووترین شێوە چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.