حەماس: ئۆپڕاسیۆنی بن گوریۆن ئیرادەی بەرزی یەمەن نیشان دەدات

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
حەماس ئۆپڕاسیۆنەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری انصارالله لە یەمەن لە دژی ناوچە داگیرکراوەکان هەڵسەنگاند.
حەماس بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەوان "ئەو ئۆپڕاسیۆنە پیرۆزانە بەرز دەنرخێنن" کە بزووتنەوەی "انصارالله" و سوپای یەمەن لە دژی پێکهاتەی سەهیۆنی ئەنجام داوە و دواتر هاتووە، "ئۆپڕاسیۆنی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستانەوە لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین. هەموو ئەمانە سەرەڕای هێرشە دڕندەکانی ئەمریکا-سەهیۆنی کە هێشتا یەمەن تووشی دەبێت، روودەدات.
سڵاو و سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ گەل و سەرکردایەتی یەمەن دەردەبڕین بۆ ئەسالەت و بوێرییان لە پشتیوانی و یارمەتیدانی گەلی فەلەستینیمان کە لە کەرتی غەززە تووشی جینۆساید دەبن. وە ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئێمە بە هاودەنگییەکی تەواو لەگەڵ یەمەن لە دژی دەستدرێژی بەربەری ئەمریکی-سەهیۆنی وەستاوین.
هەروەها داوا لە هەموو چین و توێژەکانی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی دەکەین کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی فەلەستین و بەرگریکردن لە گەلەکەمان کە لە غەززە تووشی جینۆساید و برسێتی سیستماتیک بوون بەجێ بهێنن؛ بانگێشتیان دەکەین کە بەشداری شەڕی بەرگریکردن لە پیرۆزییەکانی ئوممەت بکەن و بەرەنگاری پلانی هێزە داگیرکەرە فاشیستەکان بن."
بزووتنەوەی انصارالله ئەمڕۆ راگەیاندبوو کە ئۆپڕاسیۆنێکی مووشەکیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام داوە.
ڕۆژنامەکانی داگیرکەران باسیان لەوە کردبوو کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ٨ کەس بریندار بوونەتە و خەندەقێک بە قوڵایی ٢٥ مەتر دروست بووە.
هەروەها رادیۆی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی THAADـی ئەمریکا و سسیتەمی ئارۆوی رژێمی داگیرکەر هەوڵی داوە رێگری لە مووشەکەکە بکات بەڵام نەیتوانیوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.